نوێترین وێنەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد بڵاوكرایەوە

هەمەڕەنگ

19/11/2022     ژمارەی بینراو 3289

راچڵەكین-

دوای چەندین ساڵ لەبێدەنگی و دەرنەكەوتنی، لەئێستادا نوێترین وێنەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد بڵاوكراوەتەوە.

هونەرمەند، عەبدولغەفار عەبدوڵا، لەوبارەیەوە دەڵێت:"بەڵێ ئەم وێنەیە زیاد ئەسعەدی هونەرزانە،نە موڵكی كەسە، نە بۆ هیچ كەسێكی ناردووە بە تایبەت بیكات بە موڵكی خۆی، ئەو وێنەیە ئەو ساڵ بۆ من و چەند كەسێكی نارد، ئێمە دڵمان نەهات بڵاوی بكەینەوە."

دەشڵێت:" كاتێك بڵاوكرایەوە هەندێك بەداخەوە وێنەی خۆیان لەگەڵ پۆست كرد!، وەك هەمیشە گۆرانی وێنەكانی كەسانێك خۆیان كردووە بە خاوەنی، كە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە پێدراو نین لەلایەن خودی زیاد ئەسعەدەوە، بەڵكو ئەو هەمیشە پێی باشبوو كارەكانی بەرهەمەكانی بۆ هەموو خەڵك بێت."

عەبدولغەفار عەبدوڵا دەڵێت:" تكایە بەرهەم و وێنەی هیچ هونەرمەندێك خۆتانی لێ مەكەن بە خاوەن و موڵكداری بۆ پەیدا مەكەن!."

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن