ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە

عێراق

21/11/2022     ژمارەی بینراو 154

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەك ئەنجامدەدات. تائێستاش ڕووننییە پەلامارەكانی توركیاو ئێران بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت یان نا؟

بڕیارە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبێتەوە. بەگوێرەی ئەو كارنامەیە بێـت كەلەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنەكە بڵاوكراوەتەوە، لەو دانیشتنەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پرۆژە یاسایانە دەكرێت(پەیوەندیكردنی عیراق بە سیستمی بنەڕەتی كۆنگرەی لاهای بۆ یاسای نێودەوڵەتیی تایبەت. پەسندكردنی رێككەوتنی هاریكاریی نێوان عێراق و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدانی پیشەسازیی (UNIDO). تاوانی زانیاری.)

هەر لەو دانیشتنەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پرۆژەیاسانە دەكرێت (هەمواری سێیەمی یاسای كۆلێژی ئیمام ئەعزەم. رێكخستنی كرێی خزمەتگوزاری لە فەرمانگەكانی دەوڵەت.)

وەك لەكارنامەی دانیشتنەدا هاتووە، بڕگەی كۆتایی تەرخاندەكرێت بۆ گفتگۆكردنی گشتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن