كازمی ماڵەكانی خۆی لەبەغدا چۆڵ دەكات و عیراق جێدەهێڵێت

عێراق

22/11/2022     ژمارەی بینراو 511


راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی پێشووی عیراق هەرسێ خانووەكەی لە بەغدای پایتەخت چۆڵدەكات و بەرەو دەرەوەی وڵات دەڕوات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردووەتەوە، مستەفا كازمی،لەئێستادا چووەتە دەرەوەی عیراق، هەرچەندە بەفەرمی ئەوە رانەگەیەندراوە لەكام وڵاتە، بەڵام زۆربەی ئاماژەكان بەو ئاڕاستەیەن كەلە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیایە.

جێهێشتنی عیراق لەلایەن كازمی-یەوە لەكاتێكدایە كەلەئێستادا لێكۆڵینەوەكان لەبارەی دزینی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەودا دەستیپێكردووە، بەتایبەت كە هەندێك سەرچاوە تێوەگلانی كازمی لەو دۆسێیەدا بەدوور نازانن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیارە لەم هەفتەیەوە پرۆسەی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی ئەو پارە دزراوە بدرێت بە وەزارەتی دەرەوەو دەزگای ئاسایشی نیشتمانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن