ئەفسەرێكی سوپای پاسداران لە سووریا كوژرا

جیهان

23/11/2022     ژمارەی بینراو 180

راچڵەكین-

ئەفسەرێكی سوپای پاسداران، بە پلەی عەقید بەناوی داود جەعفەری لەنزیك دیمەشقی پایتەختی سووریا، كوژرا.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە جەماوەرییەكانی سوپای پاسدارانی بڵاو كردەووەتەوە كە تیایدا هاتووە: "عەقید جەعفەری، بەیانی رۆژی سێشەممە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە نزیك شاری دیمەشق، گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو كە ئەو ئەفسەرە ئێرانییە لە هێزە ئاسمانییەكانی ئێراندا كاری كردووە و لە ماوەی رابردووشدا وەك "راوێژكار" لە سووریا بووە.

سوپای پاسداران، ئیسرائیل بە كوشتنی جەعفەری تۆمەتبار دەكات و باس لەوە دەكات كە "هەواڵگری ئیسرائیل" بۆمبەكەی چاندووە.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەش كراوە كە وردەكاری كاتی رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی جەعفەری ئاشكرا دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن