لەبارەی مووچەو بودجەی لیوای 20ی هێزەكانی پێشمەرگە بڕیار دەدرێت

کوردستان

24/11/2022     ژمارەی بینراو 234

راچڵەكین-

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات، مووچەو بودجەی لیوای 20ی ھێزەكانی پێشمەرگە لە پڕۆژەی بودجەی 2023ی عیراقدا جێگیر كرا.

دیلان غەفور، لەفراكسیۆنی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە:" لە دوای هەوڵە بەردەوامەكانمان بۆ بەدواداچوون لەبارەی جێگیركردنی لیوای 20ی ھێزەكانی پێشمەرگەو موچەو بودجەو مافەكانیان، ئەمڕۆ لەگەڵ ھەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆن و مەلا كەریم شكور ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، سەردانی بوەزیری بەرگری عیراقمان كردو جەختمان لە داواكەمان كردەوە."

دەشڵێت:"بە خۆشحاڵییەوە پێی ڕاگەیاندین مووچەو بودجەی لیوای 20ی ھێزەكانی پێشمەرگە لە پرۆژەیاسای بودجەی  2023دا جێگیر كراوە."



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن