پێنج هەزار كارگە لەهەرێم بەگەڕدەخرێن و سەدان هەزار هەلی كار دەڕەخسێنن

ئابوری

24/11/2022     ژمارەی بینراو 173

راچڵەكین -

وەزارەتی پیشەسازی رایدەگەیەنێت، لەماوەی چەند ساڵی داهاتوودا پێنج هەزار كارگە لە هەرێمی كوردستان بەگەڕدەخرێن كە سەدان هەزار هەلی كار دەڕەخسێنن و بەهۆیەوە بازاڕی ناوخۆ دەبووژێتەوە.

وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، ئەو كارگانەی بڕیاری بەگەڕخستنیان دراوە، كارگەی مامناوەند و گەورەن و كاركردن لە دروستكردنیاندا بەردەوامە، لە ماوەی پێنج ساڵدا تەواودەكرێن و ئامادەی كاركردن و بەرهەمهێنان دەبن.

عەزیز نازم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی رایگەیاندووە، شمەك و كاڵای جۆراوجۆر لەو كارگانەدا دروستدەكرێن و بازاڕی ناوخۆ دەبووژێننەوە، بەوەش هاوردەكردنی زۆر كەرەستەمان پێویست نابێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سەرەتادا كارگەكان سەدان هەزار هەلی كار دەستەبەردەكەن و هاوكاردەبن لە كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری، هۆكاریش دەبن بۆ مانەوەی پارە لە ناوخۆی وڵاتدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن