داهاتی نەوتی عیراق كەمدەبێتەوە

ئابوری

03/12/2022     ژمارەی بینراو 153

راچڵەكین –

وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویكردەوە، داهاتی هەناردەكردنی نەوت لەمانگی 11ی ئەمساڵ لەسەر بنەمای مانگانە، بەڕێژەی زیاتر لە 11% دابەزیوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی كە ئاژانسی هەواڵی شەفەق بڵاویكردووەتەوە، هەناردەی نەوتی عیراق لەمانگی 11ی ئەمساڵ، بەبێ ئەژماركردنی هەناردەی هەرێمی كوردستان، بەڕێژەی %4.74 دابەزیوەو لەو مانگەدا 99 ملیۆن و 867 هەزار بەرمیل هەناردەكراوە، لەكاتێكدا مانگی 10ی ئەمساڵ كۆی هەناردەی نەوت 104 ملیۆن و 831 هەزار بەرمیل بووە.

كۆی داهاتی هەناردەكردنی نەوت لە مانگی 11، هەشت ملیارو 321 ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش بەراورد بە مانگی پێشتر بەڕێژەی 9.11% كەمترە، كە لەو مانگەدا داهاتەكە نۆ ملیارو 258 ملیۆن دۆلار بووە. 

وەك لە ئامارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراقدا هاتووە، داهاتی هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی كەركوكەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا، لەسەر بنەمای مانگانە، بەڕێژەی 6.22% دابەزیوە، داهاتەكەشی لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، 196 ملیۆن دۆلار بووە، لەكاتێكدا مانگی تشرینی یەكەم، 209 ملیۆن دۆلار داهاتی بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن