جارێکی دیکە دادگاییکردنی رۆژنامەنووس ئەیوب وەرتی دواخرا

کوردستان

20/12/2022     ژمارەی بینراو 277

راچڵەکین –

دادگاییکردنی رۆژنامەنووس ئەحمەد وەرتی بۆ مانگی ئاداری 2023 دواخرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی پارێزەرانی خۆبەخش لە هەولێر رایگەیاند جارێکی دیکە دادگایکردنی رۆژنامەنووس ئەیوب وەرتی بۆ 5ی 3ی 2023 دواخرا.

وتیشی: " توانیمان کەیسەکەی رۆژنامەنوس ئەیوب وەرتی بگۆڕین بۆ یاسای رۆژنامەگەری کوردی".

جەختیشیکردەوە لەوەی تیمەکەیان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی ئەیوب وەرتی و هەموو رۆژنامەنووسانی کوردستان.

پێشتر بە هۆی بڵاوکردنەوەی راپۆرتێك، بە تۆمەتی ناوزڕاندن و بە پێی مادەی 434ی یاسای سزادانی عیراقی سکاڵا لەسەر رۆژنامەنووس ئەیوب وەرتی تۆمارکرابوو، بەڵام ئێستا مادەکەی گۆڕاوە بۆ یاسای رۆژنامەگەری.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن