عەبدوللەتیف سەلەفی لەبارەی بڕیارەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت چی؟

کوردستان

23/12/2022     ژمارەی بینراو 736

راچڵەكین-

د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد سەلەفی، لەبارەی بڕیارێكی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی دوورن لە ئاین، ئاكار و رەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردییەوە دەڵێت: "بڕیارێكی پەسەندو جوانە و جێگای  دەست خۆشی و دڵ خۆشییە .. بە هیوای جێبەجێكردن و بەردەوام بوون."

د.عەبدوللـەتیف ئەوەش دەڵێت: "هەر سەركردەیەك بڕیاری باش بدات باشە دێتە ڕێی و میللەتیش خۆشی دەوێت"

ئەماژە بەوەش دەكات:"هەر سەركردەیەك پشت لە خواو ئاینەكەی بكات هەر سەرشۆڕی و تیاچون لەڕێگایەتی".

شەوی ڕابردوو،  نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی بڵاویكردەوە، "بافڵ جەلال تاڵەبانی، دوای ئەوەی رێژەیەكی زۆر گلەیی و سكاڵای هاوڵاتیانی پێگەیشتبوو، سەردانی گەڕەكی سەرچناری سلێمانی كرد و ژینگەی شێوێنراو و دوور لە بەها باڵاكانی كۆمەڵگەی كوردەواری بینی، بڕیاریدا بە داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی دوورن لە ئاین، ئاكار و رەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردییەوە."

نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەش كردووە:" بافڵ تاڵەبانی وتیشی، سەرچنار یادەوەرییەكی شیرینی شارە حەیاتەكەیە و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی خێزانەكانی شار بۆ پشوو و كاتبەسەربردن روویان تێدەكرد و هەستیان بە ئارامی دەكرد. ئەم بڕیارەش لەپێناو پاراستنی ئارامی و رەخساندنی ژینگەیەكی لەبارە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەی شارەكەمان.

راشیگەیاند، "یەكێتیی پارێزەری مافە كەسی و تایبەتەكانە، بەڵام ئەوكاتەی سنوورەكان دەبەزێنرێت و رێز لە بەها باڵاكان ناگیرێت، هەڵوێستمان دەبێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن