نوستن
ڕاچڵه‌كین-
نوستنێكی باش زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی باری ده‌رونی و ته‌ندروستی مرۆڤ باش ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی باش بخه‌ویت باشتر وایه له‌م 5 هه‌ڵه‌یه دوور بكه‌ویته‌وه.
1-مۆبایله‌كه‌ت به‌كارمه‌هێنه:
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه ده‌ری خستوه به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك پێش نوستن كار له سیستمی نوستن ده‌كات باشتر وایه یه‌ك كاتژمێر پێش نوستن له به‌كارهێنانی مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كان دوور بكه‌ویته‌وه.
2-خواردنی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان:
هه‌ندێك جۆری ده‌رمان كار له باری ده‌رونی مرۆڤ ده‌كات به‌جۆرێك هه‌ندێك ده‌رمان ئاگای مرۆڤ چالاك ده‌كات و هۆكاره بۆ كه‌مخه‌وی، باشتر وایه له‌م حاڵه‌ته‌دا سوود له ڕێنمایی پزیشك وه‌ربگیرێت.
3-نامه بۆ هاوڕێكه‌ت مه‌نێره:
ناردنی كورته نامه و قسه كردن پێش نوستن ده‌رونت ئاڵۆز ده‌كات و خه‌وت تێكده‌دات، دووركه‌وتنه‌وه له‌م ڕه‌فتاره خه‌وێكی باشت پێ ده‌به‌خشێت.
4-پێش نوستن چا و قاوه مه‌خۆره‌وه:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو خواردنه‌وه‌یه به كافاین ده‌وڵه‌مه‌ندن زۆر خواردنه‌وه‌یان هۆكار ده‌بێت بۆ تێكچوونی نوستن و كه‌مخه‌وی.
5-ژه‌می چه‌ور مه‌خۆ:
خواردنی ژه‌می چه‌ور له ئێواراندا واده‌كات به ئاسانی خه‌وت لێ نه‌كه‌وێت و باشتریش وایه له خواردنی چه‌ور و پڕ له‌به‌هارات دوور بكه‌ویته‌وه.