ماورۆ موراندی
ڕاچڵه‌كین-
له كه‌ناری دورگه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست پیاوێكی ئیتاڵی به‌ناوی " ماورۆ موراندی" به ته‌نها بۆ ماوه‌ی 30 ساڵه ده‌ژی و له ئێستادا شوێنه‌كه‌ی ئه‌و باشترینه بۆ دوربوون له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
موراندی 30 ساڵه به ته‌نها له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌كانی خۆیدا ده‌ژی و ئێستاش خۆ كه‌ره‌نتینه كردن بۆته گرفتێكی گه‌وره بۆ به‌شێك له هاوڵاتیان.
31 ساڵ به‌ر له ئێستا موراندنی مامۆستا بووه و له گه‌شتێكدا به ڕێكه‌وت هاتۆته ئه‌م شوێنه و سه‌رسام بووه به دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێشی ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ش وایلێكردوه بڕیار بدات به ته‌نها بژی.
له ئێستادا موراندنی ته‌مه‌نی 81 ساڵه و به ئارامی له‌م كه‌نار ده‌ریایه ده‌ژی و چێژ له ته‌واوی دیمه‌نه‌كانی ئه‌م شوێنه وه‌رده‌گرێت كه تیایدایه و پێی وایه ماڵه‌كه‌ی له‌م دۆخه‌دا باشترین و سه‌لامه‌ت ترین شوێنه بۆ ژیان و له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ " CNN " ئاشكرای كردوه كه زۆر ئارامه و هیچ ناترسێت له ڤایرۆسی كۆرۆنا چونكه هه‌ست به پارێزراوی ده‌كات و خێزان و هاوڕێكانی له ناوچه‌ی مۆدینا له باكوری ئیتالچیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و به ناوچه‌یه‌كی پڕ له توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا داده‌نرێت و ده‌ڵێت" خێزانه‌كه‌م و هاوڕێكانم ئێستا به قورسترین دۆخدا تێده‌په‌ڕن"
موراندنی ڕێنموی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئێستا كه‌ره‌نتینه بوون بۆته كێشه بۆیان و پێیان ده‌ڵێت" هیچ ناخۆش نییه ئه‌گه‌ر به ته‌نها بمێننه‌وه له ماڵه‌وه و ماوه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه دوور بكه‌ونه‌وه به‌ڵكو ئه‌مه چانسێكه بۆ ناسینی خوود"