حكومەتی عیراق گەڕانەوەی 547 ئاوارەی دیكەی بۆ زێدی خۆیان راگەیاند

عێراق

19/01/2023     ژمارەی بینراو 115

راچڵەكین-

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق، رایگەیاند 547 ئاوارەی دیكە كە لە پارێزگاكانی سلێمانی و دیالە نیشتەجێبوون، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە پارێزگای سەڵاحەددین.

ئیڤان فایەق، رایگەیاند، 100 خێزانی ئاوارەی دیكە كە ژمارەیان 547 كەسن لە پارێزگاكانی سلێمانی و دیالە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە ناوچەی قەرەغول سەربە قەزای دوجێل باشووری پارێزگای سەڵاحەددین.

راشیگەیاندووە، خێزانە ئاوارەكان بە ھەمانگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا، قایمقامییەتی قەزای دوجێل و دەزگا ئەمنیی و ھەواڵگریییەكان، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

بەھۆی ھێرش و پەلامارەكانی داعش بۆسەر بەشێك لە ناوچەكانی عیراق لە ھاوینی 2014دا، نزیكەی پێنج ملیۆن و 500 ھەزار عیراقی ئاوارەبوون كە بەشێكیان روویان لە ھەرێمی كوردستان كرد و بەشێكی دیكەشیان وەك پەنابەر روویان لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەورووپا كرد.

لەچوارچێوەی ھەوڵەكانی حكومەتی عیراق بۆ كۆتایی ھێنان بە دۆسیەی ئاوارەكان و داخستنی كەمپەكان، گەڕاونەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن