تیاگۆ ئەلکانتارا: ئەمە نهێنی ڕۆیشتنی منە لە بەرشەلۆنە

وەرزش

22/01/2023     ژمارەی بینراو 104

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

تیاگۆ ئەلکانتارای ئیسپانی، یاریزانی یانەی لیڤەرپوول، نهێنی ڕۆیشتنی لە یانەی بەرشەلۆنە لە ساڵی 2013 ئاشکرا کرد.

ئەلکانتارا لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: "لەگەڵ چەندین ئەفسانە لە بەرشەلۆنە یاریم دەکرد، بۆیە قورس بوو بۆ من چەند خولەکێک بۆ بەشداریکردنم دەستبکەوێت کە حەزم لێیبوو".

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوە پیپ گواردیۆلا بارسێلۆنای بەجێهێشت و گرێبەستی لەگەڵ بایرن کرد، دواتر پرسیاری ئەوەی لێکردم کە بەدەست چییەوە دەناڵێنم، ئەمەش هۆکاری یەکلاکەرەوە بوو بۆ گواستنەوەم بۆ بایرن، هۆکارەکەش ئەوەبوو کە پێویستم بە خولەکی زیاتربوو و پێویستبوو یاریی بکەم".

لە کۆتاییدا وتی: "ڕۆیشتنم بۆ بایرن تەحەدایەکی گەورەبوو چونکە ئەوان نازناوی چامپیۆنزلیگیان بردبۆوە، منیش ویستم هەمان شت دووبارە بکەمەوە".

جێگای سەرنجە تیاکۆ ئەلکانتارا پێش ئەوەی ڕوو لە یانەی لیەڤرپوڵی ئینگلیزی بکات، لە ساڵی 2020 لەگەڵ بایرن مونشن بوونە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن