ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەیارییەکانی هەفتەی 19 مەی کالچیۆ هەردوو یانەی لازیۆ و ئەیسی میلان لە نێو یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ ڕووبەڕووی یەکبوونەوە.
لە ئەنجامدا یانەی لازیۆ توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە بباتەوە، هەرچوار گۆڵەکەی لازیۆ ساڤیچ و زاکانی و لویس ئەلبێرتۆ بە لێدانی سزا و فیلیپی ئەندرسۆن تۆماریانکرد.
لازیۆ بەم بردنەوەیە دیارییەکی گەورەی بەخشییە یانەی ناپۆلی پێشەنگ، چونکە لە ئێستادا جیاوازی نێوان ناپۆلی و ئەیسی میلان بووە 12 خاڵ.
بەم ئەنجامەش یانەی لازیۆ کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 37 خاڵ و پلەی سێیەمی بە ئینتەر چۆلكرد و تەنها یەک خاڵ لە دوای ئەیسی میلانی دووەمەوەیە.
ڤیدیۆ: