راچڵەکین –
دوای بەرزبوونەوە پێوانەییەکی نرخی زێر، ئەمڕۆ جارێکی
دیکە نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ لە هەزار و
939 دۆلارەوە بۆ هەزار و 926 دۆلار دابەزی.
دوێنێ سێشەممە نرخی یەك ئۆنسەی زێر گەیشتە هەزار و 942 دۆلار
کە لە نیسانی 2022-ەوە بەرزبوونەوەی لەو جۆرەی نەخۆوە نەبینیبوو.