بەڤیدیۆ، مارتینێز سێ خاڵی گرنگی بۆ نیرازۆری بەدەستهێنا

وەرزش

28/01/2023     ژمارەی بینراو 38

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەیارییەکانی هەفتەی 20می خولی پلە یەکی ئیتاڵی، یانەی ئینتەرمیلان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە یەک گۆڵ لە یانەی کریمۆنیزی بردەوە.

 

هەردوو گۆڵەکەی ئینتەرمیلان لاوتراۆ مارتینیزی ئەرجەنتینی لە خولەکەکانی 21 و 61 دا تۆماریکرد، تەنها گۆڵەکەی کریمۆنیزی ئۆکیریکی لە خولەکی 11 کردی.

 

بەم ئەنجامەش یانەی ئینتەرمیلان لەکۆی 20 یارییدا 40 خاڵی هەیە و بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی دووەمدایە و کریمۆنیزی بە 8 خاڵ لە پلەی کۆتایی خولەکەیە.

 

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن