ئۆفەرێکی نەسڕ ئەستەمە بیەڵێت بۆسکێس لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە

وەرزش

07/02/2023     ژمارەی بینراو 116

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

 ئەمڕۆ سێشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا پشتڕاستیکردەوە کە ئۆفەری یانەی نەسڕی سعودیە وەکو بەربەستێک لەبەردەم بەرشەلۆنەدا وەستاوە، لە فایلەکەدا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی تیپەکە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، نەسڕی سعودیە ئۆفەرێکی پێشکەش بە سێرجیۆ بوسکێتسی کاپتنی بارسا کردووە، بۆ ماوەی دوو وەرز، بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک، بێ باج.

گرێبەستەکەی بوسکێتس کە تەمەنی 34 ساڵە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نو کۆتایی دێت، تا ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەکراوە.

سەرەڕای پێویستی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە بۆ هەوڵەکانی بوسکێتس، بەڵام بارسا ناتوانێت مووچەیەکی لەو شێوەیە پێشکەش بکات.

هەروەها ناوی بوسکێتس پەیوەست بوو بە گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانی ئینتەر میامی ئەمریکی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن