ڕاچڵەکین سپۆرت -
چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، دوای بردنەوەکەی (1-0) بەرامبەر ڤیاریاڵ، ڕایگەیاند کە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکلاکەرەوە نییە بۆ بردنی نازناوی لا لیگا.
چاڤی لە میانی لێدوانەکانی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنیدا ڕایگەیاندووە، جیاوازی لەگەڵ ڕیال مەدرید کە ١١ خاڵە، ناتوانرێت بە یەکلاکەرەوە هەژمار بکرێت، چونکە ١٧ یاری ماوە (لە لالیگا).
چاڤی ئاماژەی بەوەشکرد، دڵخۆشم، چونکە زنجیرەیەک ئەنجامی باش و نائاساییمان هەیە، کە ئاماژەن بۆ ئەوەی تیپەکە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی هەیە.
لەم وەرزەی خولی پلە یەکی ئیسپانی، دوای یارییکردنی 21 هەفتە، یانەی بەرشەلۆنە 56 خاڵی هەیە و بە جیاوازی 11 خاڵ لە پێش یانەی ڕیاڵ مەدریدی دووەمەوەیە.