راچڵەکین –
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
عەمرەکاران ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن لە کاتی گەشتکردندا تا سێ هەزار دۆلار بە
نرخی بانکی ناوەندی عیراق بگۆڕنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند ئاگاداری ئەو عەمرەکارانە دەکەینەوە کە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەشتی عەمرە ئەنجام دەدەن. بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی هەر عەمرەکارێک
سێ دۆلاری پێ دەفرۆشرێت بە 132 هەزار دیناری عیراقی.
روونیشیکردەوە کە فرۆشتنی دۆلارەکە
بەم مەرجانە دەبێت، هەبوونی پاسپۆرت و تیکت، تەواوکردنی بۆردینگ، عەمرەکار پێویستە
تەمەنی سەرووی ١٨ ساڵ بێت.
ئەوەشیخستەڕوو کە هەر عەمرەکارێک بۆی
هەیە تەنیا یەکجار لە مانگێک دا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت.
ئەم روونکردنەوەیەش دوای ئەوە هات کە
تۆمارێکی دەنگیی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاوبووەتەوە و باس لەوە
دەکات کە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی، عەمرەکاران ناگرێتەوە.