لە حەمامەوە بەشداری کۆبوونەوەیەکی حزبەکەی کرد

هەمەڕەنگ

25/02/2023     ژمارەی بینراو 568

راچڵەکین –

ئەلبێرتۆ کاریان ئەندامی پارتی سۆسیالست دیموکراتی رۆمانی رووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو بووەوە، کاتێك بە هەڵە لە گەرماوەوە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاینی حزبەکەی کرد.

لە کاتی کۆبوونەوەکەدا لە رێی ئەپڵیکەیشنی زوومەوە پەیوەندی بە ئەلبێرتۆوە کرا، بەڵام دەبینن لە ناو گەرماودایە و خۆی دەشوات.

چەندجارێك هەوڵیدا پەیوەندییەکە بپچڕێنێت، بەڵام سوودی نەبوو، دوای ئەوەش کە کامێراکەی داخرا، سەرلەنوێ پەنجەی پیانایەوە و کامێراکەی کردەوە.

دواتر ئەندامەکەی پارتی سۆسیالست لە روونکردنەوەیەکدا داوای لێبوردنی کرد و رایگەیاند بە داخەوە تەکنەلۆجیا فێڵمان لێدەکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن