راچڵەکین –
پۆلیسی کەرکوك دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە
تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڕێ کچەکەی لە سلێمانی.
پۆلیسی کەرکوك رایگەیاند تۆمەتبارێك دوای کوشتنی
هاوڕێیەکی کچی لە سلێمانی، بە مەبەستی دەربازبوون لە یاسا بەرەو کەرکوك هەڵات.
روونیشیکردەوە کە پاش هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی نەهێشتنی
تاوان لە سلێمانی و کۆکردنەوەی زانیاری، توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.
پۆلیسی کەرکوك ئەوەشی خستەڕوو کە تۆمەتبارەکە رادەستی
سلێمانی دەکرێتەوە.