راچڵەكین ـ
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا لە بارەی وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاک لە ماڵان بڕیاریان نەداوە و لە گفتوگۆدان.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە کابینەی رابردوودا بڕیاری وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاک لە ماڵان دراوە، بەڵام لە پارێزگای ههولێر تاوەکو ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە گفتوگۆدان.
جێگەی ئاماژەبۆكردنە، تەنها لە پارێزگای سلێمانی و لە مانگی 11ی ساڵی رابردووەوە پارەی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.