ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر پێنەبوونی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی سزادرا

کوردستان

14/03/2023     ژمارەی بینراو 2060

راچڵەکین –
پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی لەسەر پێنەبوونی مۆڵەتی شۆفێری، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی سزادا و ئەویش دەستخۆشییان لێ دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، غازی کەرکوکی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك رایگەیاند: دەستخۆشی لە پۆلیسی هاتوچۆی سلیمانی دەکەم کە بە بڕی (١٥)هەزار دینار غەرامەی کردم ، لەسەر ئەوەی مۆڵەتم هەڵنەگرتبوو.

غازی کەرکوکی روونیدەکاتەوە: کە ماوەی ٤٥ ساڵە مۆڵەتی شۆفێری هەیە و سەرپێچی نەکردووە، ئەمە جگە لەوەی لە ساڵی (٢٠٠٠) مۆڵەتی هۆڵەندی دەرکردووە و لە ساڵی (٢٠٢٢) مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەرکردووە.

کەرکوکی لە نووسینەکەیدا دەڵێت ئەم پێشنیازانەش بۆ پۆلیسی هاتوچۆ دەکات:
١–هەرچی ئۆتۆمبێلی کاربەدەستی حکومی و حزبی هەیە پشکنینیان بۆ بکەن بۆ مۆڵەت و سەرپێچی، جام رەشی بەرپرسەکان.
٢— کۆمەڵی ئۆتۆمبێل هەیە ژمارە کاتییان داناوە کە نا یاساییەو راکردنە لە یاسا، تا کامیرا نەیانگري، ژمارەکانی خۆیان هەلگرتوە.
٣-باشتر وایە هەر کەسێک لە رێنمایەکان لا دەدات راستەوخۆ وەسڵی غەرامەیان بۆ بکەن ، نەک دوای ئەوە بە واسیتە بەڕێ بخرێن.
تێبینی، لە بەڕێوەبەرایەتی وتوبیان با تەلەفونی بۆ فڵان کەس بکات، غەرامە نەکرێت، کەسەکەی ناردم وتبوی ئەو شتی واقبوڵ، بەڵی با جارێکی تر فێر بم موڵەت هەڵبگرم. دووبارە هەزار جار دەستان خۆش بێ

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن