ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: دوو تۆن و ٥٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆم لە لیبیا دیار نەماوە

جیهان

16/03/2023     ژمارەی بینراو 152

راچڵەکین –

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند: ١٠ بەرمیل کە ٢،٥ تۆن یۆرانیۆمی سروشتی تێدا بووە، لە لیبیا دیار نەماوە.

رافايل گروسی، بەڕێوەبەری گشتی  ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە نووسراوێکیدا بۆ وڵاتانی ئەندامی ئاژانسەکە ئەوەی خستەڕوو کە لە ئاکامی سەردانێکی پشکنەرەکانیان دەرکەوتووە دوو تۆن و ٥٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی سروشتی دیار نەماوە.

روونیشیکردەوە یۆرانیۆمەکە لە نێو ١٠ بەرمیلدا بوون.

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راشیگەیاند: لێکۆڵینەوەی زیاتر دەخەن بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری دیارنەمان و شوێنی ئێستای یۆرانیۆمەکە.

پێشتر لیبیا لە ساڵی 2003 و لە سەردەمی فەرمانڕەوایی موعەمەر قەزافیدا دەستبەرداربوونی لە بەرنامەی ئەتۆمییەکەی راگەیاندبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن