راچڵەكین-
یەكێك لەو ژنانەی بەهۆی تەقینی بوتڵی غازی ماڵان لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی، سووتا، بەهۆی كاریگەری برینەكەی لەئێران گیانی لەدەستدا.
هەفتەی ڕابردوو لەگەڕەكی مەجیدبەگ-ی شاری سلبَمانی، بوتڵێكی غازی ماڵان تەقییەوەو بەهۆیەوە دوو ژن و دوو منداڵ سووتان، یەكێك لە بریندارەكان كەژنێكە و بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەكەی بۆ چارەسەر رەوانەی ئێران كرا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو ژنە بەهۆی زۆری رێژەی سووتاویەكەی لەوڵاتی ئێران گیانی لەدەستداوەو لەئێستادا خانەوادەكەی سەرقاڵی هێنانەوەی تەرمەكەیین و تالەشاری سلێمانی بەخاك بسپێردرێت.