تیروپشکی چارەکی کۆتایی یۆرۆپا لیگ ڕاکێشرا

وەرزش

17/03/2023     ژمارەی بینراو 112

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کەمێک لەمەوبەر تیروپشکی قۆناغی 8ی  یۆرۆپا لیگ لە بارەگای سەرەکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە شاری نیۆن لە سویسرا ڕاکێشرا.

 

لەم قۆناغەدا لە یارییەکی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر بەهێزدا یانەی مان یونایتدی ئینگلزی ڕووبەڕووی یانەی سیڤییای ئیسپانی دەبێتەوە، هەروەها یانەی یۆڤانتۆس بەرامبەر یانەی سپۆرتینگ لیبسۆنەی پورتوگالی دەبێتەوە کە شەوی ڕابردوو یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بە لێدانی یەکلاکەرەوە کردە دەرەوە.

 

لە ڕووبەڕووبونەوەیەکی تردا یانەی ڕۆمای ئیتاڵی بەرامبەر یانەی فاینۆردی هۆڵەندی دەبێتەوە، هەروەها یانەی لیڤەرکوزنی ئەڵمانی ڕووبەڕووی یانەی سان جیلوازی بەلجیکی دەبێتەوە.

 

لە قۆناغی چواردا براوەی یاریی نێوان مان یونایتد و سیڤییا ڕووبەڕووی یاریی نێوان یۆڤانتۆس و سپۆرتینگ لێبسۆنە دەبێتەوە، براوەی یاریی نێوان ڕۆما و فاینۆرد ڕووبەڕووی یاریی نێوان لیڤەرکوزن و سانت جیلواز دەبێتەوە.

 

یارییەکانی قۆناغی 8 ی یۆرۆپا لیگ یاریی چوون لە 13 - 4 - 2023 بەڕێوەدەچێت و یاریی گەڕانەوە لە 20 - 4 - 2023 دەکرێت.

 

ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی 8 ی یۆرۆپا لیگ:

 

مان یونایتد - سیڤییا

یۆڤانتۆس - سپۆرتینگ لێسبۆنە

لیڤەرکوزن - سانت جیلواز

فاینۆرد - ڕۆما

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن