دوو كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە هاووڵاتییەك دەستگیركران

کوردستان

17/03/2023     ژمارەی بینراو 202

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی راگەیاند كە لە قەزای شارەزوور تەقەیان لە هاووڵاتییەك كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە قەزای شارەزوور دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەن گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو زانرا كە تەقە لە كەسێك كراوەو بریندار بووە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان بریندارەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوەو هێزەكانی پۆلیسیش شوێنی تۆمەتباران كەوتن، سەرنجام توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بەسەر ئەو چەكەدا گیرا كە تۆمەتبارەكان هاوڵاتییەكەیان پێ‌ بریندار كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، هەردوو تۆمەتبار (ر،ع،أ لەدایكبووی 2005) و (ب،أ،س لەدایكبووی 2002)، كە دانیشتوی قەزای شارەزوورن، بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی، ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن