مەترسی هەیە کورتهێنانی بوودجەی عیراق بگاتە 79 ترلیۆن دینار

عێراق

18/03/2023     ژمارەی بینراو 232

راچڵەکین –
راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عیراق هۆشداری دەدات، ئەگەر هاتوو دابەزینی نرخی نەوت بەردەوام بێت، کورتهێنانی بوودجەش تا 79 ترلیۆن دینار بەرزبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، موزهیر محەمەد راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بە ئاژانسی عیراقییەی راگەیاند: پرۆژە یاسای بوودجەی ئەمساڵی عیراق لەسەر بنەمای نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار دانراوە و کورتهێنانیش بە 63 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە.

لەو بڕوایەشدایە کە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرەو دابەزین بچێت، بە تایبەتیش لە کاتێکدا کە رووسیا بە هۆی ململانێکانی لەگەڵ رۆژئاوا، نەوت بە 20 دۆلار کەمتر دەفرۆشێت بە چین و هندستان.

راوێژکارەکەی سوودانی رایگەیاند: ئەگەر نرخی نەوت لە نێوان 60-65 دۆلار جێگیر بێت، ئەوا کورتهێنانی بوودجەی عیراقیش 8-16 ترلیۆن زیاتر دەبێت لەوەی خەمڵێندراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن