عەلی شەمخانی بەسەردانێكی فەرمی دەگاتە عیراق

جیهان

19/03/2023     ژمارەی بینراو 211


راچڵەكین-

ئەمینداری ئەنجوومەنی با\لای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا-ی پایتەختی عیراق، بڕیاریشە لەماوەی مانەوەیدا چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات.

 میدیاكانی عیراق بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە عەلی شەمخانی، بەیاوەری بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی ئێران و ژمارەیەك لە یاریدەدەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە بەغدا.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، لەو سەردانەیدا شەمخانی لەگەڵ بەرپرسانی عیراق چەند ۆسێیەك تاوتوێ دەكات لەوانە رێككەوتنی ئێران- سعودیە، ناوچە سنوورییەكانی نوێوان هەردوو وڵات لەتایبەت سنوورەكانی ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هاوكات رێككەوتنێكی ئەمنی بۆ پاراستنی سنوورەكان واژۆ دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن