ڤیدیۆ؛ رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان فڕۆکەیەك و بارهەڵگرێكدا روویدا

هەمەڕەنگ

04/04/2023     ژمارەی بینراو 487

راچڵەکین –
شۆفێری بارهەڵگرێك لە فڕۆکەخانەیەکی مەکسیك زیانی گەورەی بە فڕۆکەیەك گەیاند کە بەنیاز بوو گەشت بۆ شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکا ئەنجام بدات.

کۆمپانیای فڕۆکەوانی ڤیڤا ئیرۆبەس بڵاویکردەوە، هۆکاری رووداوەکە بۆ لەهۆشچوونی شۆفێری بارهەڵگرەکە دەگەڕێتەوە کاتێک بەمەبەستی گواستنەوەی خواردن بە ئاڕاستەی فڕۆکەکە دەچوو.

ئەوەشی خستەڕوورووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

بە هۆی ئەو زیانەی بە فڕۆکەکەش گەیشت، سەرنشینەکان ناچاربوون دابەزن و گۆڕانکاری بەسەر کاتی گەشتەکەیاندا هات.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن