ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر 10 ی شەو بە کاتی کوردستان، لە یارییەکی زۆر بەهێزدا لە یاریی چوونی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و چێڵسی ئینگلیزی لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ بەیەک دەگەن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، ئەنچیلۆتی هەر لەسەرەتاوە بە شێوازی هێرشبەری یاریی دەکات، کە کەریم بێنزیمای فەرەنسی سەرکردایەتی دەکات و دوو یاریزانی بەڕازیلی ڕۆدریگۆ جۆیس و ڤینیسیۆس جونیۆریش هاوکاری دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، فرانک لامپارد، ڕاهێنەری یانەی چێڵسی، بەنیازە نگۆلۆ کانتی لە ناوەڕاستی یاریگای بلوز بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید یاریی پێ بکات، سەرەڕای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە لە زۆربەی یارییەکانی ئەم وەرزەدا بەشداری نەکردووە.
پێشبینی دەکرێت پێکهاتەی هەردوو تیپەکە بەم شێوەیە بێت:
ڕیال مەدرید : کۆرتوا - کاماڤینگا - ئالابا - میلیتاو - کارڤاخال - ڤالڤێردی - کرۆس - مۆدریچ - ڕۆدریگۆ - ڤینیسیۆس - بێنزێما.
چێڵسی: کیپا - کوکورێلا - فۆفانا - کولیبالی - جەیمس - بن چیلوێڵ - کانتی - ئینزۆ - ستێرلینگ - فیلیکس - هاڤێرتز.