زانیاری نوێ له‌باره‌ی ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون

کوردستان

04/04/2020     ژمارەی بینراو 2699


راچڵه‌كین-
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا زۆربەی زۆری نەخۆشەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی تەندروستییان زۆر باشە.

د. سه‌باح هه‌ورامی به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تا ئێستا زۆربەی زۆری نەخۆشەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی تەندروستییان زۆر باشە، تەنیا یەک کەس نەبێت کە لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: هەموو هەوڵێکمان بۆ رزگارکردنی ژیانی ئەم هاوڵاتییە، خوای گەورە هاوکارمان بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن