ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 30 ی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە نێو یاریگای سانتایگۆ بیرنابیۆ ڕووبەڕووی یانەی سێلتاڤیگۆ بوویەوە.
کوڕانی کارلۆ ئەنچیلۆتی توانییان بە یارییەکە بە ئاسانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام ببەنەوە، هەردوو گۆڵەکەی مێرێنگێ هەریەک لە ئەسینیسۆ لە خولەکی 42 و ئیدیر میلتاو لە خولەکی 48 دا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 65 خاڵ و لە پلەی دووەمدایە، سێلتاڤیگۆ بە 36 خاڵ لە پلەی دوانزەیەمدایە.
ڤیدیۆ: