راچڵەكین -
لە هێرشێكی ئاسمانیی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عیبراق بۆسەر ناوچەیەكی پارێزگای كەركوك، شەش تیرۆریستی داعش كوژران و حەشارگەیەكیشیان بۆردومان كرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆكەیەكی جەنگیی لەجۆری ئێف 16، حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعشی لەناوچەی دۆڵی شای لە پارێزگای كەركوك، بۆردومانكرد.
بەپێی راگەیندراوەكەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی، لە ئەنجامكی بۆردومانەكەدا، شەش چەكداری داعش كوژران و حەشارگەیەكی ئەو گروپە تیرۆریستییەش خاپوور كرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن دەزگای هەواڵگری عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، تیرۆریستە كوژراوەكان، پیلانیان دانابوو كردەوەی تیرۆریستی لەچەند ناوچەیەكی كەركوك ئەنجام بدەن.