وادەی كۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتوچۆ بەمشێوەیەی ئێستا ئاشكرا كرا

کوردستان

06/04/2020     ژمارەی بینراو 72818

راچڵەكین-

وادەی كۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتوچۆ بەمشێوەیەی ئێستا كە كەلەپارێزگاكانی هەرێم پەیڕەو دەكرێت ئاشكرا كرا. 

عەلی رەشید، رایگەیاند: "لە دوا كۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆمەڵێك پێشنیارمان تاوتوێكردووە و ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆمان كردووە". وەك كوردستان 24 بڵاویكردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، پێشنیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەیە:

ئەم قەدەغەی هاتووچۆیەی ئێستا تا كاتكۆ ‌12ی شەو بەردەوام دەبێت. دواتر خشتەكە بەم شێوەیە.

كاتكۆ ‌12 شەو تا 12 نیوەڕۆ بازاڕی عەلوە دەكرێتەوە.

كاتكۆ 10 بەیانی تا 10 شەو ماركێتەكان دەكرێنەوە.

نانەواخانەكان 12 شەو تا 9 بەیانی دەكرێنەوە.

دەواجنەكان لە 12 شەو تا 6 بەیانی.

غاز و تەنكەری زێراب لە 12 نیوەڕۆ  تا 6 ئێوارە.

خواردنگەكانیش وەكو خۆی بە دیلیڤەری بەردەوام دەبێت.

ھەروەھا پێشنیار كراوە، كرێچییەكانیش مانگێك لێخۆشبوونیان بۆ دەربچێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن