پێنج چەکداری پاسەوانی سنووری ئێران کوژران

جیهان

21/05/2023     ژمارەی بینراو 302

راچڵەکین –

لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارییدا، پێنج چەکداری هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کوژران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو پێنج ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا کوژران.

روونیشیکردەوە، پێکدادانەکە لە ناوچەی سەراوان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان روویداوە کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئێرانەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن