یانەیەکی ئیتاڵی مووچەیەکی خەیاڵی بۆ ئێنریکی ئامادە دەکات

وەرزش

25/05/2023     ژمارەی بینراو 62

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە لویس ئێنریکی ئیسپانی پاڵێوراوە بۆ ڕاهێنەری تیپێکی گەورە لە ئیتاڵیا بۆ وەرزی داهاتوو.

 

گرژییەکان لە نێوان لوسیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری ئێستای ناپۆلی و ئۆریلیۆ دی لۆرنتیس خاوەنی یانەکە دەستیپێکرد، دوای ئەوەی "پارتینۆپی" یەکەم نازناوی سکودێتۆی لە ماوەی 33 ساڵدا بەدەستهێنا.

ڕۆژنامەی "لا کۆریێری دیلۆ سپۆرت" ڕایگەیاندووە کە ناوی لویس ئێنریکی وەک کاندیدێکی پەسەندکراو بۆ جێگرتنەوەی لوسیانۆ سپالێتی لە ناپۆلی سەرهەڵدەدات، ئاماژەی بەوەشکردووە، دی لۆرنتیس هەوڵدەدات ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ڕازی بکات بچێتە ئیتاڵیا.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستێکی دوو ساڵە بە بەهای ١٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ لویس ئینریکی ئامادە دەکرێت، ئەگەر ڕاهێنەری پێشووی ئیسپانیا ئەو پێشنیارە ڕەت بکاتەوە، دی لۆرنتیس سەیری بژاردەی دیکە دەکات وەک تیاگۆ مۆتا ڕاهێنەری بۆلۆنیا و ڤینسێنزۆ ئیتالیانۆ ڕاهێنەری فیۆرێنتینا .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن