لە پرۆژەیاسای بودجە خاڵێكی گرنگ لە بەرژەوەندی پارێزگاكانی هەرێم جێگیر دەكرێت

کوردستان

25/05/2023     ژمارەی بینراو 514

راچڵەكین -

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەپرۆژەیاسای بودجەی گشتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەكات لە خەرجییە داراییەكاندا، ئەولەویەت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بدات و لەئەگەری جیاوازیكردن لەنێوان پارێزگاكان و خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی هەر پارێزگایەك، حكومەتی فیدراڵی بەشە بودجەی پارێزگاكە دەبڕێت و راستەوخۆ رادەستی پارێزگاكەی دەكات.

ئەمشەو لیژنەی دارایی ئەندجومەنی نوێنەران، دەنگی لەسەر هەردوو ماددەی 13 و 14 لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی دا، كە تایبەتن بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

لەخاڵی 9 لە ماددەی 13ی پرۆژەیاسای بودجە، حكگومەتی هەرێمی كوردستان پابەندكراوە ئەولەویەت بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بدات، لەگەڵ پابەندكردنی بە خەرجكردنی شایستە داراییەكانی پارێزگاكان بەپێی پێوەرە كارپێكراوەكانی یاسای بودجە بە شێوەیەكی دادپەروەرانەو بێ جیاوازی، بەپێچەوانەوە حكومەتی فیدراڵی بەشە پارەی پارێزگای ناڕازی دەبڕێت و بەشێوەیەكی راستەوخۆ رادەستی پارێزگاكەی دەكات.

ناوەڕۆكی ئەو بڕگەیە، یەكێك بووە لە داواكارییەكانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە لەگەڵ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، كاری بۆكردووە لەناو پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق جێگیربكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن