داهاتی هەفتەیەكی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بڵاودەكرێتەوە

ئابوری

26/05/2023     ژمارەی بینراو 358

راچڵەكین -

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بڵاودەكاتەوەو بەپێی ئامارەكەش، داهاتی ئەم ناوچانە نزیكەی 23 ملیار دینار بووە.

بەپێی نوێترین ئاماری ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتە (20ی ئایار تاوەكو 26ی ئایار) 22 ملیار و 880 ملیۆن و 873 هەزار و 162 دینار بووە.

ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردووە، كۆی بڕی داهاتەكە، 19 ملیار و 963 ملیۆن و 33 هەزار و 241 دیناری بەشێوەی نەختینە بووە، هاوكات بڕی دوو ملیار و 549 ملیۆن و 783 هەزار و 671 دیناریش بەشێوەی چەك بووە، 367 ملیۆن و 857 هەزار و 250 دیناریش مەقاسە بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن