پزیشك
ڕاچڵه‌كین-
پسپۆڕانی ته‌ندروستی پێیان وایه پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له به‌ریتانیا له دوای ته‌واو بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستیان به چاره‌سه‌ری سترێس ده‌بێت، شاره‌زایان له ژوره‌كانی چاودێری چڕ له‌و بڕوایه‌دان له ئێستادا په‌ستانێكی زۆری ده‌رونی و جه‌سته‌ی له‌سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیه و تا ئێستا دۆخێكی له‌م شێوه‌یه نه‌هاتۆته پێشه‌وه به‌و جۆره شه‌كه‌تیان بكات.
پزیشكه‌كان له ئێستادا ناچارن ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر به جلوبه‌رگی تایبه‌تی دژه ڤایرۆس له‌به‌ریان بێت بۆ ئه‌وه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بن و هاوكات نه‌بوونی كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆش جارێكی دیكه بۆته هۆی دروست بوونی سترێس له‌سه‌ر پزیشكه‌كان.
زیادبوونی ژماره‌ی توشبووان مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت پێویسته پزیشكه‌كان كاتی زیاتر له‌نه‌خۆشخانه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌سه‌ر به‌رن، له نوێترین داتا كه هه‌تا به‌رواری 3 ی 4 ه له سه‌رانسه‌ری به‌ریتانیا 2250 نه‌خۆش له زیاتر له 200 یه‌كه‌ی چاودێری چڕ خه‌وێنراون و پزیشكه‌كان خۆیان ئاماده كردوه له 7 بۆ 10 ڕۆژ داهاتوو ژماره‌ی توشبووان چه‌ند هێنده زیاد بكات.
سه‌رۆكی یه‌كه‌ی چاودێری چڕ له نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆیاڵ له له‌نده‌ن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌رستارێك ته‌نها بۆ چاودێری یه‌ك نه‌خۆش دانراوه به‌ڵام له ئێستادا یه‌ك په‌رستار ناچاره چاودێری 6 نه‌خۆش بكات.
دكتۆر ئه‌لیسۆن پیدارت پرۆفیسۆری یه‌كه‌ی چاودێری چڕ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ڕاهاتوون چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی ئیمێرجیسنی ببنه‌وه به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م په‌ستانه زۆره‌ی ئێستا ڕانه‌هاتوون و ده‌شڵێت" له‌وه تێده‌گه‌ین ستافه‌كه‌مان له‌ڕووی جه‌سته‌ی ده‌رونیه‌وه ماندوون به‌ڵام هێشتا كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن"