دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت

ئابوری

31/05/2023     ژمارەی بینراو 1123

راچڵەکین –

سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان و خانەنشینی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و بەوەش دابەشکردنی مووچی مانگی نیسان کۆتایی دێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ خانەنشینی پێشمەرگە مووچەی مانگی چوار وەردگرن.

بەوەش دابەشکردنی مانگی چوار کۆتایی دێت کە بەدرێژایی مانگی پێنج بەردەوام بوو، فەرمانبەرانیش لە مانگی شەشدا چاوەڕێی خشتەی مووچەی مانگی پێنج دەکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن