كەوتنەوەی ئاگر لە كەمپێكی پەنابەران لە ئەڵمانیا چەندین قوربانی لێدەكەوێتەوە

جیهان

04/06/2023     ژمارەی بینراو 428

راچڵەكین -

لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە كەمپێكی پەنابەران لە ئەڵمانیا، كەسێك گیانی لەدەستداو چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاگر لە كەمپێكی پەنابەران لە شاری ئاپۆڵدا سەر بە ویلایەتی سورینگن، كەوتەوەو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و ١٠ كەسی دیكەش برینداربوون.

پۆلیسی ویلایەتی سورینگن، لە راگەیەندراوێكدا  ئاماژەی بەوەكردووە، كەمپەكە 250 پەنابەری تێدا نیشتەجێیەو بەهۆی ئاگرەكەوە، بەتەواوەتی وێران بووە.

لەدوای رووداوەكە، تیمەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەیان لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستپێكردووەو تائێستاش هۆكارەكەی ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن