مێسی: بەشداری مۆندیالی 2026 ناکەم... تۆپی زێڕین گرنگی نەماوە

وەرزش

13/06/2023     ژمارەی بینراو 391

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ سێشەممە لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕایگەیاند، پلانی نییە بەشداری لە مۆندیالی 2026 بکات.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی وەرزشی (تایتان سپۆرتس)ی چینی وتی:" مۆندیالی قەتەڕ دوا مۆندیالم بوو، با بزانین کات چۆن دەڕوات، بەڵام لە بنەڕەتدا نەخێر ناچمە مۆندیالی داهاتوو".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆپی زێڕین؟ ئەگەر بەدەستی بهێنیت ئەوە باشە، ئەگەریش ڕوونەدات کێشە نابێت".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئایا تۆپی زێڕین بۆ من گرنگە؟ نەخێر.. لەم قۆناغەی ژیانی وەرزشیمدا گرنگ نەماوە، هەمیشە وتوومە کە خەڵاتی تاکەکەسی بۆ من گرنگ نییە بە بەراورد بە نازناوی گروپی، گرنگترین خەڵات لەم ساتەدا مۆندیالە، گەورەترینە بۆ من”.

لە کۆتاییدا وتی: "هێشتا لە پەیوەندیدام لەگەڵ گواردیۆلا، ئەو شایەنی ئەوە بوو نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، باشترین ڕاهێنەری جیهانە".

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن