حكومەتی عیراق پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند

عێراق

20/06/2023     ژمارەی بینراو 749

راچڵەكین 

حكومەتی عیراق پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند، كە لەرۆژی سێشەممە 28-6-2023 دەستپێدەكات  تا رۆژی دووی تەمووز.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی قوربان، لەرۆژی سێشەممەی داهاتوو 27ی حوزەیران، تا رۆژی دووی تەمووز، پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم فەرمانگەو دامەزراوە حكومییەكان.

پێشتر عەرەبستانی سعودیە رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، 28-6-2023، یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن