ئۆكرانیا: بە هەموو ئاراستەكاندا لە پێشڕەویداین

جیهان

30/06/2023     ژمارەی بینراو 319


راچڵەكین- 
هانا مالیار، جێگری وەزیری بەرگری ئۆكرانیا ئاماژە بە پێشڕەوی هێزەكانی ئۆكرانیا دەكات بە هەموو ئاراستەكان و دەڵێت ئەو هێرشی پێچەوانەی هێزەكانیان رووسەكان دەكەنە ئامانج و لە پێشڕەویدان. 

لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشی پێچەوانەی ئەم مانگەدا، ئۆكرانیا ڕایگەیاندووە، دەستیان بەسەر كۆمەڵێك گوندی باشووری ڕۆژهەڵاتدا گرتووەتەوە، هەرچەندە هێشتا رووسیا بەشێكی زۆری خاكی ڕۆژهەڵات و باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی كۆنترۆڵكردووە.

مالیار بە تەلەفزیۆنی ئۆكرانیای ڕاگەیاندووە، ئەگەر باس لە هەموو هێڵەكانی پێشەوە بكەین، لە ڕۆژهەڵات و باشوور، ئێمە دەستپێشخەری ستراتیژی دەكەین و بە هەموو ئاراستەكاندا پێشڕەوی دەكەین.
  
بە وتەی مالیار،  هێزەكانی ئۆكرانیا "بە متمانەوە" چواردەوری شاری وێرانكراوی ڕۆژهەڵاتی بەخموتیان داوە كە لەلایەن هێزەكانی رووسیاوە كۆنتڕۆڵكراوە، لەئێستاشدا  هێزەكانیان لە شەڕی سەرەكی دەوروبەری شارەكەدان. 

پێشتر   ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاندبوو، هێرشی پێچەوانەی هێزەكانیان بە خێراییەكی خاوتر لەوەی چاوەڕوان دەكرا بەردەوامە، بەڵام كیێڤ پەلە ناكات لە ئۆپەراسیۆنەكاندا. 

هەروەها بەرپرسانی ئۆكرانیا باسیان لەوە كردووە كە "بەشی سەرەكی" هێرشی پێچەوانە هێشتا دەستیپێنەكردووە، كیێڤ هێشتا هێزی یەدەگی سەرەكی خۆی رەوانەی شەڕنەكردووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن