بهاشا موخیرجی
ڕاچڵه‌كین-
شاجوانی ئینگلته‌را بڕیاری ئه‌وه‌یدا ده‌سته‌به‌رداری نازناوه‌كه‌ی ببێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی كه پزیشكیه.
بهاشا موخیرجی ئاشكرای كردوه له پێناو خزمه‌تكردن به كه‌رتی ته‌ندروستی بڕیاری ئه‌وه‌یداوه بگه‌ڕێته‌وه ببێته‌وه به پزیشك له‌م دۆخه‌دا كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان زۆر بڵاوه.
موخیرجی سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ده‌ڵێت" من پزیشكی ڕاهێنراوم و ئه‌گه‌ر وه‌ك پزیشك كار بكه‌م له نه‌خۆشخانه ئه‌وه زیاتر خزمه‌ت ده‌كه‌م"
دوای به‌شداریكردنی له چالاكی خێرخوازی له هندستان موخیرجی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی"بیگریم" له كه‌رتی "لینكۆلنشایر" وه‌ك پزیشك خزمه‌ت بكات.