راچڵەكین
ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان لە ملیۆنێك و 580 هەزار كەس نزیكدەبێتەوە، لە بەرامبەریشدا زیاتر لە 348 هەزار توشبوو بە تەواوی چاكبوونەوە.
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەكان، لە ئێستادا ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە ملیۆنێك و 584 هەزارو 490 كەس، لەو ژمارەیەش 94 هەزارو 705 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە زۆربەیان نەخۆشی دیكەیان هەبووە.
ئامارەكان دەریدەخەن ژمارەی ئەو توشبووانەی بەتەواوەتی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، روو لە بەرزبوونەوە دەكات و تائێستا 348 هەزارو 469 كەس هیچ كاریگەرییەكی ڤایرۆسەكەیان لە جەستەدا نەماوەو گەڕاونەتەوە ژیانی ئاسایی خۆیان.