سەرۆك وەزیرانی كەنەدا و هاوسەرەكەی لە یەكترجیابوونەوە

هەمەڕەنگ

02/08/2023     ژمارەی بینراو 496

راچڵەكین- 

جەستن ترودۆ، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا و سۆفیا گریگۆیری ترودۆ، لە دوای 18 ساڵ، جیابوونەوەی خۆیان لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا راگەیاند. 

هەریەك لە جەستن و سۆفیا رایانگەیاند، بڕیاری جیابوونەوەكەیان لە دوای چەندین گفتوگۆی پڕ مانا و سەخت لە نێوانیاندا بووە، بەڵام وێڕای جیابوونەوەشیان وەك خێزانێكی نزیك و پڕ لە خۆشەویستی دەمێننەوە، لە پێناو هەموو ئەوەی بونیادیان ناوە رێز لەیەكتری دەگرن.

بەپێی راگەیەندراوێكیش كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی كەنەداوە بڵاوكرایەوە، هەردوولا، پەڕاوی یاسایی تایبەت بە جیابوونەوەیان واژوو كردووە.

جەستن ترودۆ و هاوسەرەكەی خاوەنی سێ منداڵن بە ناوەكانی خاڤیێر تەمەن 15 ساڵ، ئێلا گرەیس تەمەن 14 ساڵ و هادرین تەمەن نۆ ساڵ. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن