ئەمریكا؛ تووشبووان بە كۆرۆنا 446 هەزار كەسی تێپەڕاند

کوردستان

10/04/2020     ژمارەی بینراو 192

راچڵەكین-

ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا  446 هەزار  كەسی تێپەڕاند.

هاوكات زانكۆی (جۆنز هۆبكنز) بڵاویكردووەتەوە، تەنها لەماوەی 24 كاتكۆكی رابردوودا، هەزارو 783 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئەمریكا تۆماركراوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەش كە بڵاوكراونەتەوە، تائێستا 446 هەزارو 33 كەس لەئەمریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 16 هەزارو 690 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین ئەو كەسانەشی گیانیان لەدەستداوە لە نییۆرك-ی پایتەخت تۆماكراوە كە گەیشتووەتە 7 هەزارو 67 كەس.

 

یەكەمین كەیسی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا لە 15ی كانوونی دووەمی 2020 تۆماركراوە، ئێستا لە سەرجەم ویلایەتەكانی ئەمریكا، تووشبووی كۆرۆنا هەن و زۆرترین تووشبووش لە ویلایەتی نیویۆركن. 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن