وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی گەشتكردن لەڕێی دەروازە سنورییەكان و فڕۆكەخانەكان بڕیاریدا

کوردستان

10/04/2020     ژمارەی بینراو 1535

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی گەشتكردن لەڕێی دەروازە سنورییەكان و فڕۆكەخانەكان بڕیاریدا.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:"دەروازە سنورییەكانی ( پەروێزخان، باشماخ، حاجی ئۆمەران، ئیبراهیم خەلیل، سەرزێری) و هەردوو فڕۆكەخانەی ( هەولێرو سلێمانی) بەڕووی گەشتیاراندا بەداخراوی دەمێننەوە.

دەشڵێت:" هیچ كەسێك بەبێ ڕەزامەندی وەزیری ناوخۆ رێگەی پێنادرێت بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان، ئەگەر لەدەرەوەی وڵات بێت، وەلەكاتی گەڕانەوەیان لەسنووری ئیداری ئەو دەروازە سنورییەی لێی دەگەڕێتەوە كەرەنتین دەكرێن.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەیینی جارێكی تر ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی لەشارەكانی هەرێم تا 16ی ئەم مانگە درێژكردەوە.

لە 14-3-2020 ـەوە لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، قەدەخەی هاتووچۆ راگەیەندراوە، تاوەكو ئێستاش بۆ چەند جارێك ماوەكە درێژكراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن